وه‌رگێڕانی: ئیسماعیل ته‌ها
هه‌ندێك له‌و لێكۆڵه‌رانه‌ی فكری ئیسلامی، كه میتۆده‌كانی پۆستمۆدێرنه‌یان ته‌به‌نا كردووه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ نوێسازی له فكری ئیسلامی به گشتی و قسه‌كردن له ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت (مقاصدالشریعه) به‌تایبه‌ت، پێیان وایه، كه بانگه‌شه‌كارانی نوێكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت بزووتنه‌وه‌یه‌كی عه‌لمانییه په‌رده‌پۆشه‌كراوه به گوته ئیسلامییه‌كان، ئه‌مه به ده‌ربڕینی دكتۆر محمد ئه‌ره‌گۆن.
ئه‌ره‌گۆن پێی وایه له بری ته‌ئویلكردنی واتا ئیسلامییه‌كان به گوێره‌ی سه‌رده‌م، باشتره فكری عه‌لمانیی ڕۆژئاوایی وه‌ربگرین، نه‌ك هه‌ر وه‌رگرتنێكی لاوه‌كی، به‌ڵكو پێویسته عه‌لمانییه‌تی ڕۆژئاوایی به ته‌واوی وه‌ربگرین وه‌ك چاره‌سه‌رێك له پێناو گه‌شه‌پێدانی بۆچوونه‌كان، به‌م واتایه‌ی كه قورئان و ده‌قه شه‌رعییه‌كان به مێژوویی (التأریخیة) ته‌ئویل بكه‌ین، چاره‌سه‌ری پرسه هاوچه‌رخه‌كان ناكه‌ن.
مێژووی چه‌مكێكه له قوتابخانه‌ی پۆستمۆدێرنی فه‌لسه‌فی ده‌ركه‌وت، كه پوخته‌كه‌ی بریتییه له‌وه‌ی كه ڕۆشنبیری و ڕووداو و ده‌قه‌كان په‌یوه‌ندی و ته‌واو و به‌شی (كلي و جزئي)یان به ده‌ركه‌وته‌ی مێژوویی هه‌یه، گه‌شه‌ی مێژوویان به‌سه‌ردا دێت3، ئیبراهیم مو‌سا به پشتبه‌ستن به چه‌مكی مێژوویی پێی وایه، كه قورئان هیچ له پێوه‌ره‌كانی تێڕوانینی ئه‌خلاقی تێدا نییه به واتا هاوچه‌رخه‌كه‌ی4، جگه له‌مه‌ش له‌گه‌ڵ دووباره ته‌فسیركردنی ده‌قه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه به شێوازێكی سه‌رده‌مانه، كه ڕه‌چاوی به‌ها هاوچه‌رخه‌كان بكات، چونكه ئه‌مه (توندڕه‌ویی دامه‌زراو له‌سه‌ر ده‌ق به‌هێز ده‌كات).
حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی داوا ده‌كات چه‌مكه (مێژوویی)یه‌كانی وه‌ك دۆزه‌خ، به‌هه‌شت، دواڕۆژ بگۆڕێن به چه‌مكی وه‌ك ئازادی، سرووشت، عه‌قڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌مكی مێژووی ڕووت به‌هایه‌كی هه‌یه له لایه‌نی فه‌لسه‌فی، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه هه‌ڵگرانی بیری مێژوویی ده‌ق تێی كه‌وتوون، قیساكردنی ده‌ق و دانراوه‌كانی مرۆڤه كه بریتییه له به‌رهه‌م و دید و تێڕوانینی گۆڕاو له‌سه‌ر ده‌قی خودایی، كه سه‌رچاوه و ئامانجه‌كانی جیاوازه له ئامانجه‌كانی مرۆڤ، جگه له‌وه‌ش چه‌مكی (مێژووییه‌تی قورئان) كه محه‌مه‌د ئه‌ره‌گۆن و حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی و ئیبراهیم مو‌سا و نه‌سڕ حامد ئه‌بو زه‌ید و خه‌ڵكانی داوای ده‌كه‌ن، كه مه‌به‌ست پێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (ده‌سه‌ڵاتی ده‌ق)ه به مانا فه‌لسه‌فه‌ییه‌كه‌ی. به بۆچوونی من ده‌ربڕینی ئه‌وانه، له‌گه‌ڵ ئیمان به پیرۆزی كه‌لامی خوا و وه‌حیی ڕاسته‌وخۆ بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناگونجێت.
سه‌رئه‌نجامی ئه‌و چه‌مكه بریتییه له به پشگوێخستنی ئایینی ئوممه‌ت و نه‌هێشتنی سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفیی سه‌ره‌كی، جگه له‌مه‌ش تێكه‌ڵكردنی شیرك و ملكه‌چی كوێرانه بۆ گه‌لانی تر، كه جیاوازی نه‌كرێت له زانستی سوودبه‌خش- الحكمه ظاله المٶمن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی زیانبه‌خشه و سوودی نییه.
ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت یارمه‌تیده‌رن له پارێزگاركردنی ئوممه‌ت له كه‌وتن و دواكه‌وتن، چونكه چه‌مكه‌كانی عه‌قڵ و دادپه‌روه‌ری و زانست و ئازادی به‌هێز ده‌كات، كه (سه‌رجه‌م خه‌ڵك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن).
به‌ڵام نه‌ك به پشتگوێخستنی چه‌مكه‌كانی ئیمان و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ…. هتد كه له پێویستییه‌كانی ئیسلامن، هه‌روه‌ك مێژووییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و داوای ده‌كه‌ن.
ئه‌و مێژووییه درووست نییه له‌سه‌ر ده‌قی دابه‌زێندراو جێبه‌جێ بكرێت، ده‌كرێت له‌سه‌ر ته‌فسیر و بهدوداچوونهكان جێبه‌جێ بكرێت.
گه‌شه‌كردنی زاراوه‌ی ئامانجه‌كان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی زاراوه‌یی ئامانجه‌كان مێژوویی بێت، گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهاتبێت، به گۆڕینی زه‌مه‌ن نوێ بكرێته‌وه و چه‌مك و واتای تازه له خۆ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی زیاتر بێ به شێوازێكی تر له‌گه‌ڵ واقیع و ژیانی نوێ گونجاو بێت.
ئه‌مه‌ش هیچ كات مه‌به‌ست پێی جێبه‌جێكردنی مێژوویه‌تی نییه به‌سه‌ر ده‌قه‌كانی دابه‌زێندراو بۆ خه‌ڵك تا ڕۆژی قیامه‌ت، ده‌قی وه‌حی جێگیر و به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌رچی ته‌فسیر و ئیجتیهات و به‌دواداچوونه‌كان تێیدا گۆڕاو ده‌بێت.
هه‌رچی پرسی تێڕوانینی ئه‌خلاقییه، ئه‌و كاره په‌یوه‌سته به ته‌ئویلكردنی ده‌ق، نه‌ك به‌خودی ده‌قه‌وه، ڕاسته كۆمه‌ڵێك فه‌توا و بۆچوون له مێژووی فقهی و فكریمان دژن له‌گه‌ڵ به‌های ئه‌خڵاقی دادپه‌روه‌ری و ڕه‌حمه‌ت و یه‌كسانی نه‌وه‌كانی ئاده‌م، به‌ڵام ئه‌و فه‌توا و بۆچوونانه په‌یوه‌ستن به تێگه‌یشتنی خاوهنییهكانهوه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان، ئه‌م بۆچوونه نماینده‌ی خودی ده‌قه شه‌رعییه‌كان نییه.
شه‌ریعه‌ت دامه‌زراوه له‌سه‌ر بنه‌مای حیكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌نده‌كان له دونیا و دواڕۆژ، كۆی شه‌ریعه‌ت بریتییه له عه‌دل و ڕه‌حمه‌ت و حكیمه‌ت، بریتییه له به‌رژه‌وه‌ندی، هه‌ر پرسێك له دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌رچووه بۆ سته‌م، له ڕه‌حمه‌ت بۆ دژه‌كه‌ی، له به‌رژه‌وه‌ندی بۆ خراپه‌كاری، له حكیمه‌ت بۆ بێ حكیمهتی، ئه‌مه شه‌ریعه‌ت نیه، ئه‌گه‌رچی تهئویلیشی بۆ كرابێت. به‌م جۆره زانایان له شه‌ریعه‌ت و ئامانجه‌كانی گه‌یشتوون.
ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت پارێزگاری له لادان ده‌كات له ڕێگا و دانانی بنه‌مایه بۆ ئیجتیهاد له پێناو (پشتبه‌ستن له‌سه‌ر به‌رچاوڕوونی هۆشیارانه به ئامانجه‌كان په‌یبردن به ڕێكخستن و پله‌به‌ندییان و دابه‌زاندی هه‌موو حوكمێك كه ئیجتیهادی تێدا ئه‌نجام بدرێت له پێناو جێبه‌جێكردنی ئامانجه گشتیه‌كان، یا ئامانجه بهشییهكان بۆ حوكمه‌كان، به پشتبه‌ستن به‌و دابه‌زاندنه ڕاستی ئیجتیهاد و یان هه‌ڵه‌یی ده‌پێورێت.)
قه‌تعی ڕێژه‌ییه، به‌ڵام ئامانجه‌كان قهتعییهكی باڵان!!
به پشتبه‌ستن به‌وه‌ی له پێشه‌وه له‌سه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت باسمان كرد، ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئامانجه‌كان- ده‌قیان له‌سه‌ر نییه بگات به تهواوتور ــ ناكرێ بانگه‌شه‌ی قهتعیبوونی بۆ بكرێت، بخرێته چوارچێوه‌ی ڕه‌های پرسه‌كان.
پرسی (قه‌تعی) له‌و چه‌مكه سه‌ره‌كییانه‌یه له پێكهاته‌ی لۆجیكی له ئوسوڵی فیقهی ئیسلامی، به درێژایی مێژووی فقهی ئیسلامی بووه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م كاراكردنێكی گونجاو بۆ ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت.
ئه‌رستۆ بانگه‌شه‌ی قه‌تعیی كردووه له هه‌ڵهێنجانی لۆجیكی (الإسنتباط المنطقي)، به‌ڵگه‌ی به قهتعیبوونی ئه‌وه هێناوه‌ته‌وه كه هه‌ڵده‌هێنجرێت له ڕێگای میكانزمی لۆجستی، كه- تیۆریزهیهكی موحكه‌می بۆ كردبووــ له به‌رامبه‌ر ئه‌و حوكمانه‌ی كه ده‌رده‌خرێت له ڕێگای به‌دواداچوون (الإستقراء).
ئه‌رستۆ پێی وایه ئه‌گه‌ر به‌دواداچوونی ته‌واوی (إستقراء كلي) بوو، ئه‌وه پێویست ناكات، چونكه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌موو حاڵه‌ته لۆجیكییه‌كانی له خۆی گرتووه، ئه‌گه‌ر بهدواچوونهكه ناته‌واو بوو، ئه‌وه قه‌تعی ناگه‌یه‌نێت، جگه له‌مه‌ش سه‌لامه‌ت نابێت له به‌كارهێنانی وه‌ك میكانزمێكی لۆجیكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زانایان دژی فه‌لسه‌فه و فه‌یله‌سووفان و لۆجیك و زانایانی بواری لۆجیك بووینه، به‌ڵام بۆچوونی ئه‌رستۆ باو بووه له‌نێو شه‌رعزانان- به ڕاسته‌وخۆ بێت یان به ناڕاسته‌وخۆ.
ئه‌وانه‌ی له‌و ڕێسایه ده‌رچوون به‌شێكی كه‌می زانایانن، له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه ئیبن ته‌یمییه، كه دژی پرسی قهتعیبوونی هه‌ڵهێنجانی لۆجیكی بووه، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه پشتی به پێشه‌كیی لۆجی به‌ستووه له‌سه‌ر (ههمهكیان له زه‌ین).
ئه‌مه وای كرد وه‌ڵامی جیاوازی هه‌بێت بۆ ئه‌رستۆ له نێوان خود و ئه‌وشتانه‌ی به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت بهكاتیی، به‌مه‌ش له مێژووی فه‌لسه‌فه به پێش كه‌وته‌وه.
به هۆی ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی له ده‌رخستن و دۆزینه‌وه‌ی ئامانجه‌كان به‌دواداچوونه، هه‌روه‌ها به هۆی قهتعینهبوونی به‌دواداچوون، ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت پله‌ی (به‌ڵگه‌ییان له ده‌ست داوه له ئوسوڵی فیقه) بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده نه‌بووه‌ته یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانی شه‌ریعه‌ت، كه هه‌مان پله‌یه بۆ قیاس به‌رجه‌سته كراوه، كه زۆرێكیان له وه‌رگرتنی حوكمه‌كان پشتی پێ ده‌به‌ستن.
ته‌نانه‌ت ئیمام غه‌زالی كه داهێنانی كردووه له كتێبی (المستصفی) له تیۆریزه‌كردنی بۆ ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت، وه‌ڵامی (قهتیعی نه‌بووی به‌دواداچوونی) داوه‌ته‌وه، پاشان له یه‌كه‌م قسه‌كردنی ده‌رباره‌ی به به‌رژه‌وه‌ندیی وه‌همی ناو بردووه.11
بۆیه‌ش كاتێك ئه‌بوو ئیسحاقی شاتبی ویستی تیۆریزه‌ی بكات، پایه‌ی خۆی له نێو كتێبی (أصول الشریعه) پێ بداته‌وه، ده‌ستی به كتاب (المقاصد) كرد، له یه‌كه‌م پێشه‌كی نووسیویه‌تی: (پێویستیه به‌ر له‌وه‌ی سه‌یری پرسه‌كانی بكرێت).
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر (قهتعیبوونی ئوسوڵ) كرده‌وه، پاشان (قهتعیبوونی به‌دواداچوون) ئینجا (قهتعیبوونی ئامانجه‌كان).
ئه‌وه‌ی ئه‌ره‌ستۆ گوتوویه‌تی له باره‌ی ڕه‌هابوونی (به‌دواداچوون) ورده، به هه‌مان شێوه‌ش ڕه‌خنه‌كه‌ی ئیبن ته‌یمییه له لۆجیكی هه‌ڵێنجانی حوكم ڕه‌خنه‌یه‌كی ورده، بۆیه هیچ به‌دواداچوونێك و هه‌ڵێنجانێكی مرۆڤ یان هه‌ر تیۆرێكی مرۆڤ ته‌سه‌وڕی كردبێت، زانستی بێت، یان فه‌لسه‌فی، یان شه‌رعی، قهتعیبوونی تێدا نییه به ڕه‌هایی، به‌ڵكو پله‌ی قهتعیبوونی هه‌یه (یا ده‌توانی بڵێی ده‌ره‌جه‌ی زهنی بوونی هه‌یه) هه‌موویان ڕێژه‌یین، هه‌ركات به‌ڵگه‌كان زیاتر بوون مرۆڤ یه‌قینی زیاد ده‌كات، جا هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بێت، قورئان به‌م لۆجیكه كار ده‌كات له چه‌سپاندنی بوونی خوای گه‌وره، كه بوونی كردگار له ڕێی لۆجیكی به‌دواداچوونه، به پله‌ی یه‌كه‌م، پشت به زۆریی به‌ڵگه ده‌به‌ستێت له‌سه‌ر بوونی په‌روه‌ردگار، وه‌ك خوا ده‌فه‌رموێت: قُلِ انْظرُوا مَاذَا فِی السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ״ (یونس: 101).
لێره ناگوترێت به‌دواداچوونی ناته‌واو چونكه هه‌موو گه‌ردوونمان نهپشكنیوه، به‌ڵكو شتێك هه‌بێت پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕمان بێت، خوای گه‌وره فه‌رمانمان پێ ده‌كات، كه ئه‌نجامگیری بكه‌ین كه هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له‌و گه‌ردوونه نییه، ئه‌مه‌ش له ڕێگای چاوگێرانهوهیه به گوێره‌ی سنووری توانای مرۆڤ، له سووره‌تی الملك له ئایه‌تی3، ناشێت بگوترێت: ده‌كرێت ئێمه كه‌موكوڕی بدۆزینه‌وه له‌و گه‌ردوونه، چونكه ئه‌وه‌نده به‌سه مرۆڤ قیاسی نادیار بكات له‌سه‌ر دیار.
هه‌موو ئه‌م واتایانه‌ی كه له‌و په‌ره‌گرافه دێت شێخ محه‌مه‌د تاهیر عاشوور له باسی به‌ڵگه‌بوونی قیاس له ئامانجه‌كان باسی كردووه له كاتی ده‌قی جوزئی له پرسه‌كان.
عاشوور له كتێبی (مقاصد الشریعة الإسلامیة״)
كاتێك ده‌ڵێین به‌ڵگه‌بوونی قیاس، بریتییه له په‌یوه‌ستكردنی به‌شێكی تازه، كه حوكمی دیار نییه له شه‌رع، په‌یوه‌ستی بكه‌ی به به‌شێكی هاوشێوه‌ی جێگر له شه‌ریعه‌ت، له نێوانیان هۆكار (عله) هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیی جوزئییه، له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌قێك له‌سه‌ری، بۆیه ده‌ڵێین: به‌ڵگه بوونی قیاس به‌رژه‌وه‌ندییه بۆ هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه دێنه پێشه‌وه و حوكمه‌كه‌ی زاندراو و جێگر نییه، ده‌بێ له شه‌ریعه‌ت به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ی له به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان، كه بریتییه له قه‌تعی و زهنییهك نزیك بێت له قه‌تعی، جا باشتر ئه‌وه‌یه قیاس بخرێته به‌ڵگه‌ی شه‌رعی.
ته‌سلیمبوون به ڕێژه‌یی قه‌تعی و كردنی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی ته‌واو بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی كه به‌دواداچوونی بۆكراوه، شوێنه‌واری گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر كاراكردنی ئامانجه‌كان له ئیجتیهادی فقهی و فكری به گشتی.
كۆتایی
تێڕوانینی ئامانجه‌كان، كه خستمانه ڕوو له‌م لێكۆڵینه‌وه، بریتییه له داڕشتنه‌وه‌ی چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسلامی، وه‌ك چه‌مكی: درووستكردنی خێزان، گه‌شه‌ی ئابووری، پارێزگاری كه‌رامه‌تی مرۆڤ، گه‌شه‌ی عه‌قڵی و فكری، ئاوه‌دانكردنه‌وه، ته‌زكییه، به‌رجه‌سته‌كردنی ئازادییه ئایینییه‌كان، لێبوورده‌ی، ئاسانكاری، دادپه‌روه‌ری، ئازادی، چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، مافی ئافره‌ت، بانگه‌واز بۆ هاوكاریی مرۆیی، به‌م جۆره گۆڕین و ڕوونكردنه‌وه‌ی حكیمهتی شه‌رعه، بۆ پلانێكی گشتگیر و مه‌نهه‌جێكی كامڵ و ڕێك له پێناو گه‌شه‌پێدانی ئوممه‌ت، به‌مه‌ش گه‌شه‌پێدانی ئوممه‌ت ده‌بێته پێویستییه‌كی شه‌رعی، دواتر پله‌به‌ندی ده‌بێت به گوێره‌ی پێویستی، جوانكاری، كه هاوسه‌نگی له نێوان به‌هه‌ده‌ردان و خۆشیی ژیان ڕاده‌گرێت، به مانا هاوچه‌رخه‌ی.
به‌م جۆره كاركردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت بۆ دونیای خه‌ڵك ده‌بێت، ڕۆژانه كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر ده‌كات له ڕێگای شه‌ریعه‌ت، شه‌ریعه‌تیش ده‌گۆڕێت بۆ میكانزمی داهێنان، نه‌ك ته‌نیا قسه‌كردن بێت له فیقه و ئوسوڵ، به‌ڵكو سه‌رجه‌م زانست و هونه‌ره‌كانی تر ده‌گرێته‌وه له بواره‌كانی ژیان.
ئه‌م به‌رفراوانییه له ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت پێویستی به میتۆده، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه تێكگیران له ته‌فسیركردن گه‌ڵ هه‌ندێ بنه‌مای ئیسلامیی نه‌گۆڕ.